ئەو پەنابەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان کردووە مەترسی هەیە دیپۆرت بکرێنەوە
پەیامی کورد... ئەو پەنابەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان کردووە مەترسی هەیە دیپۆرت بکرێنەوە
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا باس لە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران نەکراوە، جەختیش دەکاتەوە بڕیارێک هەیە تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەریتانیا دەیەوێت ژمارەیەک لە پەنابەران بگەڕێنێتەوە بۆ یۆنان.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام بەریتانیا پێشتر بڕیارێکی دەرکردووە کە ئەو کۆچبەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان کردووە و لە بەریتانیان بگەڕێندرێنەوە بۆ یۆنان، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە بە فەرمی وەڵامی نەداوەتەوە.
ئاشکرای کرد، «لە لایەکی دیکەوە تورکیا دەیەوێت دەروازەکانی بە ڕووی یۆناندا بکاتەوە و سەرجەم کۆچبەرانی کە لە وڵاتەکەدان ڕوو لە یۆنان و وڵاتانی ئەورووپا بکەن و ئەگەر ئەو هەنگاوە جێبەجێ بکات گرفتێکی گەورە دووچاری یۆنان و وڵاتانی ئەورووپا دەکات.