TR KU SO
FB X
Cîhan

وێنەیەکی سەربازانی ئەمریکی تووڕەیی وەزیری بەرگری تورکیای لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2018 14:37

بڵاو بوونەوەی وێنەیەک لە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی هێزەکانی بەرگریکاری کورد لە مافەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوا ، تووڕەیی وەزیری بەرگری تورکیای زیاتر کرد .

بە پێی ڕاپرتێک خلوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا لە کاتی پێشکەش کردنی ووتاری لە گردبوونەوەیەکدا ووتی : ئانکارا ناتوانێ قەبووڵ بکات سەرەڕای هەبوونی Halifax International Security Forum نێونەتەوەیی ئاسایشی کەنەدا ، لە کار خستنی بەرفراوانی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش ، واشینتۆن لە ڕیگای لۆرییەکانییەوە و فڕۆکە شەڕکەرەکانییەوە چەک و تەقەمەنی بداتە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستن " یەپەگە " .  وەزیری بەرگری تورکیا بە بڵاو بوونەوەی هەنێک وێنە لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی کرد کە لە ناو ئەواندا سەربازانی ئەمریکی لە سووریا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ " یەپەگە " لە مێنبەج لە باکووری " سووریا " ئەو ووڵاتەدا دەبینرێن و هەروەها ڕایگەیاند : ئەم وێنانە ڕۆخساری ئەمریکا و ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە نێو بیر و باوەڕی گشتی ووڵاتی تورکیا تێکدەدات . ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئەمریکا بەو جۆرەی کە پەیمانی داوە ، هاوکارییەکانی خۆی لە سەر گرووپی " یەپەگە " ڕابگرێت .

Paylas: