ئەو ووڵاتانەی دژایەتی ئۆپراسیۆنەکە دەکەن باشتروایە بێدەنگ بن " چوونکە ئێمە "تەواوی هێزەکانی رۆژهەڵاتی فورات لەناودەبەین'
پەیامی کورد ... رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات بەردەوام دەبێت تائەوکاتەی "تەواوی هێزەکانی رۆژهەڵاتی فورات لەناودەبەین".
ئەردۆغان لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەیدا رایگەیاند : ئۆپراسیۆنەکەیان بەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت تا تەواوی مەترسییەکان دوردەخەنەوە.
ووتیشی، ئەو ووڵاتانەی دژایەتی ئۆپراسیۆنەکە دەکەن باشتروایە بێدەنگبن.
ئەردۆغان لەلێدوانەکەیدا کە توڕەیی و فشاری زۆری پێوە دیاربوو راشیگەیاند، ناکرێت ووڵاتانی ئەندام لەرێکخراوی ناتۆ بێدەنگ بن لەکاتێکدا ئەندامێکی ئەو رێکخراوە هێرشی دەکرێتەسەر.
ووتیشی، ئەم ئۆپراسیۆنە، کارێک دەکات کە دواتر هەموو کەس بتوانێت بچێتەوە ناو ماڵی خۆی.
رەجەب ئەردۆغان وتیشی، "ئامانج لهو ئۆپراسیۆنهش (ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی) بۆ پاراستنی یهكپارچهیی خاك و یهكڕیزی سیاسی سوریایه".