TR KU SO
FB X
Cîhan

چاوپێکەوتنی پۆمپێئۆ لەگەڵ بەرپرسی نوێی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە برووکسێل

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2019 14:58

پەیامی کورد    ...   پۆمپێئۆ لەگەڵ بەرپرسی نوێی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە برووکسێل چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .

مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە سەفەری برووکسێل ی کردبوو ڕۆژی دووشەممە ٢ی سێپتەمبەر لەگەڵ ئۆرسووڵلا فێن دێرلاین بەرپرسی نوێی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ، دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەفەرەێکی دوو ڕۆژە سەردانی بەلجیکای کردووە .

هەروەها مایک پۆمپێئۆ لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاندووە : خوازیاری هاوکاری لەگەڵ بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپاین لە راستای بەرفراوانی چەڵێنجەکانی جیهانیدا .

فێن دێرلاین جێگرەوەی ژان کلۆد یوونکەر ە و بە شێوەی فەرمی لە یەکەمی نۆڤەمبەرەوە دەست بە کارەکانی خۆی دەکات .

Paylas: