Cîhan
کوژرانی ١٧ چەکداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە
پەیامی کورد... کوژرانی ١٧ چەکداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە
لە چەند پرۆسەیەکی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان، ١٧ چەکداری ڕێکخراوی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک و دیالە و ئەنبار کوژران.
لەوبارەیەوە لیوا یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی هەینی لە چەند چالاکییەکی هێزە ئەمنییەکاندا ١٣ چەکداری ڕێکخراوی داعش کوژراون.
ڕونیشیکردووەتەوە، چالاکییەکان لە هەر سێ پارێزگای نەینەوا و کەرکووک و دیالە ئەنجام دراون لەسەر چیای قەرەچووغ لە نەینەوا و زنجیرە چیای حەمرین لە دیالە بەرەو سنووری پارێزگای کەرکووک.
لای خۆشییەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، لە چەند پرۆسەیەکدا لە پارێزگای ئەنبار ٤ چەکداری ڕێکخراوی داعش کوژراون.