کوژرانی دوو هاووڵاتیی عەرەب بە تەقەی هێزەکانی ئێران
پەیامی کورد … کوژرانی دوو هاووڵاتیی عەرەب بە تەقەی هێزەکانی ئێران
دوو هاووڵاتی عەرەب خەڵکی شاری شووش سەر بە پارێزگای خوزێستان دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قورسی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئادار، ئەم دوو هاووڵاتییە کە ڕۆژی هەینی بە ماتۆر لە شەقامێکەوە کە دادگای ئینقلاب، حوزەی عێلمییە و پایگای بەسیجی سپای پاسداران لەو شەقامە هەڵکەوتووە تێپەر دەبوون کە لە ناکاو لەلایەن هێزەکانی سپاوە درانە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ئیبراهیم عەتشانی لاقی و زگی بریندار دەبن و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە ئیبراهیم عەتشانی بەهۆی قورسی برینەکەیە ڕۆژی شەممە گیانی لە دەستدەدا.
هەرلەم پێوەندییەدا هێزە چەکدارەکانی سپا ڕایانگەیاندوە کە ئەم دوو کەسە هێرشیان کردوەتە سەر دادگا بۆیە بریندار ودواتر دەسبەسەر کراون، بەڵام بنەماڵەی ناوبراوان ئەو هەواڵەی سپای پاسداران ڕەت دەکەنەوە.