TR KU SO
FB X
Cîhan

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تورکیا سەدان چەکداری دیکەی ڕەوانەی قەرەباغ کردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Ekim 2020 16:16

پەیامی کورد ... وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تورکیا سەدان چەکداری دیکەی ڕەوانەی قەرەباغ کردووە

 

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی باس لەوە دەكات سەدان چەكداری گروپە سورییەكانی هاوپەیمانیی توركیا، لە ناوچەكانی شەڕی قەرەباغ بڵاوەیان پێكراوە.

 

وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا كە ١٣ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردوو، "سەدان ئەندامی گروپە چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی توركیا بەشداریی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیایان كردووە".

 

دوو سەرچاوە بەو ڕۆژنامە ئەمریكییەیان ڕاگەیاندووە، زانیاری هەیە كە سەدان چەكداری دیكەی ئەو گروپانە لە سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ قەرەباغ، بۆ پاڵپشتیی سوپای ئازەربایجان.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول-دا نزیكەی ١٠٠ چەكداری سوری بە یەكجار نێدراون بۆ ڕیزی ئەو شەڕە، بەڵام هەندێك سەرچاوەی نێو ئەو چەكدارانە ئەوەیان خستوەتەڕوو، "دەیان چەكداری سوری گەڕاونەتەوە و شەڕەكەیان بەجێهێشتووە بەهۆی ئەوەی شەڕەكە زۆر سەخت بووە".

 

ئەوەش ئاشكراكراوە، هەر چەكدارێكی سوری بەشداری لەو شەڕەدا بكات مانگانە ٢ هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا نزیكەی ٢٠٠ چەكدار داوایان كردووە بگەڕێنەوە سوریا.

 

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاهێنانی سەربازی بە سوپای ئازەربایجان كردووە و "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەریشی پێداون".

Paylas: