Cîhan
وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغداد و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەكات
پەیامی کورد... وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغداد و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەكات
ئەمڕۆ سێ شەممە بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغداد و سەردانی هەرێمش دەكات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغدادو لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق كۆدەبێتەوە و هێزەكانی وڵاتەكەشی لە بەغداد بەسەردەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.