TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری ئێران پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی نوێی عێڕاق دەکات

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 14:27

پەیامی کورد    ...    وەزیری بەرگری ئێران پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی نوێی عێڕاق دەکات

بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئەمڕۆ یەکشەممە،  ١٧ی مەی ٢٠٢٠ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، جومعە عەناد سەعدوون، رایگەیاند، ووڵاتەکەی هەموو هاوکارییەکی سەربازی و ئاسایشی پێشکەشی عێراق دەکات لەپێناوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوانیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران و عێراق پەیوەندییەکی مێژویی و ئاینی بەهێزیان هەیە بەجۆرێک هیچ ووڵاتێکی دیکە ناتوانێت ئەو پەیوەندییە لاوازبێکات.
دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەمە یەکەم پەیوەندی بەرپرسانی سەربازی ئێرانە لەگەڵ حکوومەتە نوێیەکەی عێراق و پێشتریش ئەمریکا لەڕێگای وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی هەمان دەستپێشخەری سەربازی بۆ عێراق کردبوو .

Paylas: