Cîhan
وەزیری دەرەوەی فینلاند گەیشتە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فینلاند گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزیری دەرەوەی فینلاند گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی لێکرا.
بە پێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلاند بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پێشوازی لێکرا.