TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی عێراق دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Nisan 2023 23:15

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی عێراق دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت بڕیارە سبەینێ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبێتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی "واع" ئاماژەی بەوەكردوە: سبەینێ دمێترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشكراوەتەوە: ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆکردنە لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە جیاوازەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

Paylas: