Cîhan
وەزیری دەرەوەی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە
پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشبوونی وەزیری دەرەوە بە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2-11-2021، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەوکەی راگەیاندووە: پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە کراوە و دەرکەوتووە تووشی پەتاکە بووە.
سەعید خەتیبزادە هەروەها رایگەیاندووە: باری تەندروستیی حوسێن عەبدوڵڵاهیان جێگیرە و خۆی کەرەنتینە کردووە و کاروبارەکانی بەڕێوە دەبات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو: عەبدوڵڵاهیان لە کۆتایی ئەم مانگە (مانگی 11ـی 2021) بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە هیندستان بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووریی ئێران - هیندستان.