TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئیسرائیل دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Mayıs 2022 19:56

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش ئۆغڵو گەشتە دوو ڕۆژییەکەی بۆ ناوچەکانی فەلەستینییەکان و ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش زیاتر لە ١٠ ساڵە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای تورکیایە بۆ ئەو ناوچانە.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە چاوش ئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەلەستینییەکان ڕیاز ئەل مەلیکی و سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان مەحموود عەباس و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یائیر لاپید و وەزیری گەشتیاری ئیسرائیل یۆئیل ڕازڤۆزۆڤدا کۆ ببنەوە.

پێشبینی دەکرێت ئۆغڵو سەردانی مزگەوتی ئەل ئەقسای ئۆرشەلیمیش بکات.

ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەمدواییانەی نێوان فەلەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەل ئەقسا کە شوێنێکی پیرۆزی موسڵمانەکان و جووەکانیشە، گرژییەکانی ناوچەکەیان زیاتر کرد.

ئەمریکا سەرپەرشتی ڕێکەوتنێکی ئاشتی کرد لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا کە تێیدا دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەدرا بە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و غەزەدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێکەوتنەکە شکستی هێنا و لەو کاتەوە ئیسرائیل و فەلەستینییەکان هیچ گفتوگۆیەکی جددییان ئەنجام نەداوە.

ئیسرائیل و تورکیا کارتەکەن بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە چەند ساڵێکی زۆرە تێکچووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەکرێت وزە بابەتی سەرەکی بێت لە هاریکارییەکانی نێوانیاندا. لە ساڵی ٢٠١٨ دا دوو وڵاتەکە باڵیۆزەکانیان لە وڵاتەکانیان دەرکرد و زۆر جار لەسەر ململانێکانی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لێدوانی توندییان دژی یەکتر داوە.

Paylas: