Cîhan
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانی لە بڕیاری لە ناوبردنی قاسم سلێمانی کرد و هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانی لە بڕیاری لە ناوبردنی قاسم سلێمانی کرد و هۆشداری دەدات
ڕاب وەزیری کاروباری دەرەوەی ووڵاتی بەریتانیا لە سەر کوشتنی قاسم سڵیمانی ڕایگەیاند : لە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ لە ناو بردنی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران پاڵپشتی دەکات و هۆشداری دەدات کە شەڕ و جەنگ تەنیا یارمەتی بە تێرۆریستەکان دەگەێنێت .
ڕاب هەروەها دەڵی ، قاسم سلێمانی " هەڕەشەیەکی ناوچەیی " بوو و لە پاڵپشتی کردنی ئەمریکا ووتی ئەوان مافی بەرگری کردنیان لە خۆ هەیە