Cîhan
وەزارەتی بەرگری تورکیا : لە تۆڵەی کوشتنی سەربازێکی تورک ٢١ سەربازی ئەرتەشی سووریامان لەناو برد
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری تورکیا : لە تۆڵەی کوشتنی سەربازێکی تورک ٢١ سەربازی ئەرتەشی سووریامان لەناو برد
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ٢١ سەربازی ئەرتەشی سووریامان لە تۆڵەی کوشتنی سەربازێکی ووڵاتەکەمان لە ناو بردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیەوە بڵاو کراوەتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتر وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە دوو سەربازی تورک لە ناوچەی کەم کێشەی ئێدلیب ، لە ئاکامی گوللە باران لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی سووریاوە کاژراون . ڕاگەێندرا کە یەکێک لەوانەوە لە ٤ی مارسکوژراوە و ئەوی دیکەش ڕۆژێک دواتر بە واتا پێش واژوو کردنی پەیمانی ئاگربەس لە ئێدلیب لە نێوان مۆسکۆ و ئانکارا کوژراوە