Cîhan
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئەردۆغان: کێشەمان لە دەسپێتكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە
پەیامی کورد... وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئەردۆغان: کێشەمان لە دەسپێتكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە
وەك وەڵامێك بۆ لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت بۆ دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە لە رێگەی بۆری جەیهانەوە رایگەیاندبو: ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتی عێراق هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵکو لە نێوخۆی ئەو وڵاتە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کێشەیان هەیە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ کێشەکمان نییە و یەک دید و بۆچوونیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە.