گومان دەکرێت دیداری نێوان ترەمپ و کیم ئەنجام بدرێت
گومان دەکرێت ئەمریکا لە دیدارەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کوریای باکور بکشێتەوە کەوا بڕیارە مانگی داهاتوو لە سەنگاپورە بەڕێوەبچێت.
دوای ئهوهی له كۆبوونهوهی ههفتهی رابردوودا، كۆریای باكور گومانی له ئهنجامدانی ئهو دیداره بۆ درووست بوو، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە سنگاپورە بەڕیوەبچێت. جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجام دانی ئەم دیدارە هەیە.
مایك پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ههڵهیهكی كوشندهیه ئهگهر كیم جۆنگ ئون، پێیوابێت دهتوانێت فێڵ له دۆناڵد ترهمپ بكات. پێویسته كۆریای باكور ههوڵی ئهوه نهدات، بەرامبەر بەڵێنەکانی واشنتن سازشی بۆ بكات.
لەسەر ئەو بنەمایە مایک پێنس بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوتووە،گومانی کشانەوەی ئەمریکا هەیە لە دیداری 12-06-2018 کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و کیم جون ئون، ئەنجامیبدەن.