TR KU SO
FB X
Cîhan

ووڵامی مووشەکی ڕووسیا بە دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی (INF)

سارا
Yazar
📅 24 Şubat 2019 17:36

پەیامی کورد  ...   ووڵامی مووشەکی ڕووسیا بە دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی (INF)

ڕووسیا لە ووڵامدانەوە بە دەرچوونی لەناکاوی ئەمریکالە پەیمانی نەهێشتنی مووشەک گەلی ئەتۆمی مەوداناوەندی (INF) دەیەوێ جۆری زەوینی پێگە و ئەساسی مووشەکگەلی کروز ی " ' کالیبر   " درووست بکات کە تا بە ئێستا تەنیا لە شناوەرەکاندا جێگیر بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن سەرچاوەیەک لە کۆمەڵگای پیشەسازی سەربازی ڕووسیاوە ڕاپۆرت دراوە .

ڕێژەی مەودای جۆری زەوینی پایەی مووشەکی کالیبر زیاتر لە ٤٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت .سەرچاوەی ڕاگەێندراو ئێستا کاری لێکۆڵینەوە بۆ دیزاینی جۆری نویی کرووز لە ئارادایە و درووست کردنەکەی لە بەرنامەی دەوڵەتی چەکی ڕووسیا لە دەورەی تا ساڵی ٢٠٢٧ دەگونجێنرێت .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تاکوو ئێستا ئەم هەوڵەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە .

سێرگی شۆیگۆف وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕۆژی ٥ی فێبریوەری لە درووست کردنی جۆرێکی زەوینی پێگەی مووشەکی کرووز هەواڵیدابوو .

پێشتر کارناسان ئاماژەیان کردبوو کە بۆ ئەم کارە تەنیا سیستەمی هیدایەتی ئەم مووشەکە و نەرمئەفزارە پەیوەست بگۆڕدرێت .

ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاندووە ڕووسیان لە ووڵامی دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی نەهێشتنی مووشەک گەلی ئەتۆمی مەوداناوەند ، هەوڵێکی هاوشێوە ئەنجام دەدات .

Paylas: