TR KU SO
FB X
Cîhan

یوونان ئامادەیی خۆی بۆ دەرگیری لەناکاوی سەربازی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 05 Haziran 2020 18:06

پەیامی کورد     ...    یوونان ئامادەیی خۆی بۆ دەرگیری لەناکاوی سەربازی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند .

نیکۆس پانایووتۆپۆلۆس وەزیری بەرگری یوونان ڕایگەیاند وولاتەکەی ئامادەیە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر جووڵەیەک لە لایەن تورکیاوە ، بۆ بەرگریکردن لە مافی حاکمییەت و سەربەخۆیی خۆی لەوانەش هەوڵی سەربازی دژی ئانکارا ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیرییوونان ئەم بابەتەی لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ستار ڕاگەیاندووە .

وەزیری بەرگری یوونان هەروەها ئاماژەی کرد : ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی تورکیا زۆر شەڕئەنگێزانە بووە . من لەو باوەڕەدام کە تەنیا ڕێگای یوونان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕەفتارانەدا کە بە گشتی لە ڕاستای داگیرکارییە ، لە لایەکەوە بەکار هێنانی هەموو چەکگەلی دیپلۆماتیک ییە و لە لایەکی دیکەوە زیادبوونی هێزی هێڵانەوەی هێزە چەکدارەکانمانە .

ئەمە لە کاتێکدایە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا یوونان بۆ ڕێگای چارەسەری سەربازی بۆ دەرگیری ئامادەیە ، پانایووتۆپۆلۆس ووڵامی دایەوە " ئەمە ڕاستە ! 

وەزیری بەرگری یوونان ووتی : ئێمە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەر دۆخێک لەوانەش دەرگیری سەربازی ئامادە دەبین ، ئێمە ئەمەمان ناوێت بەڵام دەمانەوێت ئەم باباتە ڕوون بکەینەوە کە ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تاکوو لە مافی سەربەخۆیی خۆمان تا ئاستی پێویست پاریزگاری بکەین .

Paylas: