ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی داواكارییه‌ك له‌رێكخراوی ئۆپێك ده‌دات بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ساڵی داهاتوودا و رایگەیاند هیچ داواكارییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ئیحسان عه‌بدۆلجه‌بار ڕایگه‌یاند، عێراق له‌مانگی (نیسان/٤)ی ئه‌مساڵه‌وه، پێشوازی له ڕێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردووه، به‌شداریش بوه و به‌كۆی ده‌نگی ووڵاتان بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان دراوه.
ئیحسان عه‌بدۆلجه‌بار باسی له‌وه‌شكرد، داواكاری عێراق بۆ لێخۆشبوو‌ن له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ساڵی ٢٠٢١ دا نادرووسته و هیچ مووڵه‌تێكیش به هیچ به‌رپرسێك نه‌دراوه كه لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بدات.
وه‌زیری نه‌وت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌بایه‌خه‌وه له به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی نرخ له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان ده‌ڕوانن، داوا له ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ن، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێكی پیشه‌ییانه و به‌ووردی كار بكه‌ن.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردبوه‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای له رێكخراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (ئۆپێك) كردوه، له ساڵی ٢٠٢١دا رێگه به عێراق بدرێت بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكات.
١٢ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی ئۆپێك پڵه‌س گه‌یشتنه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی به كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌بڕی ٩.٧ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین داشكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌نرێت له مێژووی درووستبوونی ئه‌و رێكخراوه.