TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا: لەم مانگەدا 17 هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Eylül 2023 13:01


پەیامی کورد... ڕووسیا: لەم مانگەدا 17 هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کۆی گشتی ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئۆکراینا زیاتر لە 17 هەزار کوژراو بووە

ئەمڕۆ سێشەممە سێرگی شۆیگو لە کۆبونەوەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بۆ تێکشکاندنی دوژمن.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، زیاتر لە 17 هەزار کەس بووە و هەروەها زیاتر لە 2.7 هەزار یەکە چەک و کەرەستەی سەربازی.

باسی لەوەش کرد، لەنێو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکاندا 7 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادەی برادلی ئەمریکی و دو تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی و تانکێکی چالنجەری بەریتانی هەبوون.

ئەوەشی خستەروو "هێزەکانی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو ناوچەی کۆنتڕۆڵیان لە نزیک سێنکۆڤکا و پترۆپاڤلۆڤکا بە ئاراستەی کوبیانسکی فراوانتر کردووە".

ڕاشی گەیاند، "ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، هەروەها کیێڤ لە ڕێگەی سەربازە مەشقپێنەکراوەکانییەوە هێرشی بێمانا ئەنجامدەدات و ئەم جۆرە کارانە تەنیا ئۆکراینا بەرەو لەناوبردن دەبات".

وتیشی، وەزارەتەکەی کاردەکات بۆ زیادکردنی توانای شەڕی هێزە چەکدارەکان، لەوانەش بە دەستەبەرکردنی چەکی هاوچەرخ و باشترکردنی مەشق و ڕاهێنانەکان.

Paylas: