TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا ژمارەیەکی دیکە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ڕادەستی تورکیا دەکات

سارا
Yazar
📅 23 Ağustos 2020 22:28

پەیامی کورد      ...     ڕووسیا ژمارەیەکی دیکە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ڕادەستی تورکیا دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاند بە ئەگەری زۆر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ تورکیا بۆ ڕادەستکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ بەو ووڵاتە دەبەستن.

تورکیا پێشتر وەجبەیەکی ئێس ٣٠٠ی لە ڕووسیە کڕیبووە.

بە کاردانەوە بەو کارەی تورکیا واشینتۆن ناوی تورکیای لە بەرنامەی پێدانی فرۆکەی ئێف ٣٥ی خۆی سڕڕی بووە. 

ئەمریکا رایگەیاندووە ئەگەر تورکیا جارێکی دیکە سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیا وەربگرێت ئەوە بە ئەگەری زۆر گەمارۆی دەخرێتە سەر.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وێرای ڕەخنەگرتن لەو بڕیارەی ئەمریکا گووتبووی ئەگەر گەمارۆمان بخەنە سەر، تورکیا کاردانەوەی وەک خۆیانی دەبێت.

Paylas: