Cîhan
ڕووسیا سزای بەسەر ٢٨٧ پەرلەمانتاری بەریتانیا داسەپاند
پەیامی کورد... ڕووسیا سزای بەسەر ٢٨٧ پەرلەمانتاری بەریتانیا داسەپاند
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وەک وەڵامدانەوە، بڕیاری دا سزا بەسەر ٢٨٧ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیادا بسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بیری خستووەتەوە حکومەتی بەریتانیا لە ١١ی ئاداردا، ٣٨٦ ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیای خستە لیستی سزاکانییەوە و وەک وەڵامدانەوە ڕووسیاش، بڕیاری داوە سزا بەسەر ٢٨٧ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیادا بسەپێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیا چالاکترین ڕۆڵیان گێڕاوە بۆ ئەوەی سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنرێت و بوونەتە هۆی "ویستی زیادبوونی دژایەتیکردنی ڕووسیا". بەم جۆرە ئەو پەرلەمانتارانە ناتوانن گەشت بۆ ڕووسیا ئەنجام بدەن.