TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین داوا لە ڕووسەکان دەکات کۆکا کۆلا نەخۆنەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Temmuz 2022 21:26

پەیامی کورد... پووتین داوا لە ڕووسەکان دەکات کۆکا کۆلا نەخۆنەوە

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، کۆکا کۆلا بە «کیمیاوییەکی پەتی» ناودەبات و داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات نەیخۆنەوە.

لە کۆڕبەندی ئاژانسی دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا و لە وەڵامی سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی (چای ئیڤان) دا کە پێشنیازی کرد ئەو جۆرە چایە وەک خواردنەوەیەکی باو بفرۆشرێت بە ڕووسەکان، ڤلادیمیر پووتین وتی، «دوور لە گاڵتە و گەپ، بێگومان ئەمە زۆر لە کۆکا کۆلا بەسوودترە، چونکە کۆکا کۆلا کیمیاوییەکی پوخت و پەتییە».

پووتین بەڵێنی دا هەر نووسراوێک کە یارمەتیدەر بێت لە ڕێکلامکردن بۆ چای ئیڤان و فرۆشتنی، واژۆی بکات و هانی خەڵکی ڕووسیای دا بیخۆنەوە.

ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو وەک هەڵوێستێک دژ بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، کۆمپانیای کۆکا کۆلا و چەند خواردنگە و کۆمپانیایەکی خواردەمەنی لە ڕووسیا کشانەوە.

Paylas: