پووتین پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆککۆماری ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... پووتین پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆککۆماری ئۆکراین دەکات
سه‌رۆكى ڕووسیا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ووڵاته‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، ئۆكراین به فه‌رمانى ووڵاتانى دیکە و له نێویاندا ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و ئه‌گه‌ر بڕیار لاى خۆیانه با سه‌رۆكى ئۆكراین بڕیار بدات و ئه‌ویش له‌گه‌ڵى كۆده‌بێـته‌وه.
ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكى ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئۆكراین به‌فه‌رمانى وولاتانى تر هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات و هیچ بڕیارێك لاى خۆیان نیه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئۆكراین بڕیار لایخۆیهتى فه‌رموو باپێکه‌وه بڕیاربده‌ین.
پووتین ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، سوپاى ئۆكراین هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى كردوەته قه‌ڵغان و هه‌ر خۆشیان هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌فه‌رمانى ووڵاتانى تر ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رۆكى ڕووسیا لاپه‌ڕه‌یه‌كى مێژوو هه‌ڵده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" سه‌ركرده‌كانى ئۆكراین ده‌سته‌یه‌كى نازی نوێن و داوا له سوپاى ئۆكراین ده‌كات كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌ت بكات.
ماوه‌ى دوو رۆژه ڕووسیا ده‌ستى به‌هێرشى چڕ بۆسه‌ر ئۆكراین كردوه‌و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ باس لهوهدهكهن نزیكه‌ى ١٠٠٠ هاوولاتى له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.