Cîhan
ئورمیە/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا
پەیامی کورد … ئورمیە/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا
بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سزاکەی جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢١، سزای سێدارەی ناسر وەلی زاد خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازابوویەوە، جێبەجێ کرا.
ناسر وەلی زاده تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە لە بەندی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.