TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە هەناردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠

سارا
Yazar
📅 08 Haziran 2020 20:24

پەیامی کورد     ...    ڕێکەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە هەناردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠  .

فێدراسیۆنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی ئەساسی و کاریگەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیسمائیل دەمیر ، سەرۆکی دەبیرخانەی پیشەسازی بەرگری تورکیا ووتی : فێدراسیۆنی ڕووسیا و تورکیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی بنچینەیی و یاسایی سەبارەت بە دەستەبەر کردنی دووهەمین کۆمەڵەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ .

ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٩ دا یەکەمین ڕێکەوتنی دەستەبەرکردنی چوار بەش لە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ی بە تورکیا بە بەهای ٢.٥ میلیارد دۆلار بە کۆتایی گەیاند .

دەمیر لە ووتووێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەل کەناڵی NTV ڕایگەیاند : ئێمە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێکی یاسایی لە بواری دەستەبەرکردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ . ئە کارانەی کە هێصتا موەن بریتین لە بابەتگەلی تەکنیکی لە بواری گواستنەوەی تەکنۆڵۆژیای تایبەت بە کار کردنی سیستەمەکە ، ناوەڕۆکی بەرهەم هێنانی هاوبەش و نەخشە ڕێگا لە بەردەوامیدا دیار دەبن .

بە ووتەی ئەو ، تورکیا سەرەڕای دەرنگ کەوتنی بە هۆی نەخۆشی گشتگیری کۆرۆناوە بەڵام بە نیازە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : " سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ بۆ کەڵک لێوەرگرتن کڕدراوە . ئەمە بارەها لە هەموو ئاستێکی دەوڵەتی دا ووتراوە و باسی لێوە کراوە . ئەم کارە بەردەوامی دەبێت .

ئەو هەروەها ووتی : " لە ئانکارا بۆ وەرگرتنی پێشنیارەکان بۆ سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت و Eurosam حەز و ئارەزوومەندی بوونی هەیە 

دەمیر هەروەها جەختی کردەوە : " ئەگەر پێشنیارێکی دیاریکراو هەبێت ، ئێمە لە سەر کار کردنمان لەگەڵ ئەوان بەردەوامی دەدەین . سەبارەت بە سیستەمی پاترییۆت ، ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێگە چارەیەکی ڕوون و ئاشکرا . بۆ Eurosam ش کارەکانمان لەگەڵ فەرەنسا و ئیتاڵیا دەستی پیکردووە . بەشی تورکیا تا ڕادەیەک تەواو بووە . هەر بەو مەرجەی ئەو دوو ووڵاتە باقی بەشەکانی خۆیان تەواو بکەن ، ئێمە دەچینە پێشەوە

Paylas: