Cîhan
کۆریای باکوور جارێکی دیکە مایک کەکانی چالاک دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور جارێکی دیکە مایک کەکانی چالاک دەکاتەوە
کۆریای باکوور هەموو جۆرە کەل و پەلی ڕیکلامی و پڕووپاگەندەیی خۆی لە دژی کۆریای باشوور لەوانەش مایک کەکانی بۆ سەر سنوورەکانی ئەم ووڵاتە دەگەڕێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی ڕووناپ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند : کۆریای باکوور خەەریکە سەر لە نوێ مایک کەکانی پڕووپاگەندەیی خۆی لە سنوورەکان ڕیک دەخاتەوە کە پێشتر بە پێی ڕێکەوتنننامەیەک لەگەل کۆریای باشوور هەڵگیرابوون
بە ووتەی ئەم ئاژانسە هەواڵییە ، ئەرتەشی کۆریای باشوور بە باشی چالاکییە بەردەوامەکانی هیزەکانی کۆریای باکووری لە ناوچەی جێ جێگیربوونیانی لە بەرچاوە کە بڵاوکراوەکانی ڕادیۆیی بە شێوەی هاوکات لە چەندین خاڵ لە ناوچەی سڤیل و ناسەربازی دادەمەزرێن .