TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باشوور: "کۆریای باکوور باجی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی دەدات"

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Temmuz 2023 17:43

پەیامی کورد... کۆریای باشوور: "کۆریای باکوور باجی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی دەدات"


سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سیۆک-یۆل لە کۆبوونەوەی لە ناکاوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیدا رایگەیاند: "کۆریای باکوور باجی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی دەدات".

ئاژانسی هەواڵیی "Yonhap" بڵاوی کردەوە، دوای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژهەڵات)دا، کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.

یون سیۆک-یۆل کە ئێستا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیایە دوای تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوور کۆبوونەوەی لەناکاوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رێک خستووە.

سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سیۆک-یۆل ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم کارەی کۆریای باشوور نایاسایییە و گوتوویەتی: "باجی ئەم کارەی دەدات".

یون سیۆک-یۆل رێنماییشی داوە بە بەهێزکردنی گرووپی راوێژکاریی لەبارەی ئەتۆم کە لەگەڵ ئەمریکا و ژاپۆن بە مەبەستی پێکەوە کارکردن لە بەرامبەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور پێکیان هێناوە.

تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی خۆجێی لە نزیک پیۆنگیانگ پایتەختی کۆریای باکوورەوە "مووشەکیی بالیستیی دوورمەودا" بەرەو لای دەریای ژاپۆن ئاراستە کراوە.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی مووشەکەکە بە دووری ٢٥٠ کیلۆمەتر لە سنوورە ئاوییەکانی دوورگەی هۆککایدۆ کەوتووەتە خوارەوە.

Paylas: