TR KU SO
FB X
Cîhan

پرۆژه‌ یاسای بوددجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق تێپه‌ڕێنرا

📅 03 Mart 2018 20:22

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2018ـی عێراقی تێپه‌ڕاند و هیچ داواكارییه‌كی كوردی له‌ یاساكه‌دا جێگه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق هیچ داواكارییه‌كی كوردی له‌ یاساكه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له‌ عێراق بدات.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان بایكۆت كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق گوێیان به‌ داواكانی كورد نه‌دا.

Paylas: