TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران: عێراق پابەند نەبووەو حزبەکانی رۆژھەڵات کەمێک لەسەر سنورەکان دورخراونەتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Eylül 2023 14:08

پەیامی کورد... ئێران: عێراق پابەند نەبووەو حزبەکانی رۆژھەڵات کەمێک لەسەر سنورەکان دورخراونەتەوە



سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێم کەمێک لەسەر سنورەکان دورخراونەتەوە و دەبێت بە تەواوەتی لە چەک دابماڵرێن و دەربکرێن.

محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ چەکداماڵینی حزبەکانی رۆژھەڵات رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، ھێزە جیایی خوازەکان دەبێت لە چەک دابماڵرێن.

راشیگەیاندوە، بڕیاربوو تا ١٩ی ئەم مانگە ئەو ھێزانە بە تەواوەتی لە چەکدابماڵرێن، بەڵام ئەوەی لە ماوەی شەش مانگی رابردوو روویداوە ئەوەیە تەنیا کەمێک لە سنوورەکانی ئێران دوور خراونەتەوە و عێراق پابەند نەبووە بە رێككەوتنەكە, تەنها چەكدارەكانی كەمێك لەسنورەكان دورخستووەتەوە.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزی چەکداری ئێران جەخت لەوەش دەکاتەوە، دەبێت ئەوەی لە دەقی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ھەردوو وڵاتدا ھاتووە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بۆئەوەشكرد سەرۆك كۆمار داوای لێكردوین دان بەخۆماندا بگرین و چاوەڕێبكەین.

پێشتر ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندبوو، ئێران چەند رۆژێک دانبەخۆیدا دەگرێت و وەفدی چاودێر رەوانەی ئەو شوێنانە دەکات تا دڵنیابێت لەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە یاخود نا.

 

Paylas: