Cîhan
ئێران بە لە کار لادانی عەبدۆلمەهدی زۆر شت لە دەست لەدەدات
پەیامی کورد ... ئێران بە لە کار لادانی عەبدۆلمەهدی زۆر شت لە دەست لەدەدات
ئاژانسی هەواڵی " ئێن بی سی :" ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٢ی نۆڤەمبەر بە بلاو کردنەوەی راپۆرتێک ڕایگەیاند : دەبڕینی ناڕەزاییەکانی ئەم دواییەی خەڵکی عێراق و لۆبنان بووەتە هۆی نیگەرانی حکوومەتی ئێران .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕژیمی ئێران سالانێکی زۆر بۆ پەرەپێدانی کارتێکەری و نفووزی خۆی لەم ووڵاتانەدا هەوڵی داوە و لە دەست دانی ئەم نفووزە بووەتە هۆی نیگەرانی ڕژیمی ئێران .
هەروەها هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هاتووە ، ئەگەر لە هیزی سیاسی حزبۆڵڵا لە لۆبنان و عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کەم ببێتەوە ، ڕژیمی ئێران هەر چی زیاتر شتەکان و هێزی خۆی لە دەست دەدات .