Cîhan
ئێران قۆناغێکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... ئێران قۆناغێکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێدەکات
نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم.
كازم غه‌ریب ئابادی، نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیكردوه به ره‌وانه‌كردنی غازی جۆری UF6 بۆ كوره ئه‌تۆمییه‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌تنز و ئه‌مه‌ش دوایین قۆناغی پیتاندنی یۆرانیۆمه له جۆری 238ه‌وه بۆ یۆرانیۆمی جۆری 235.
وتیشی كه ئێران له 174 كوره‌ی ئه‌تۆمیی نوێ‌دا كه ناوی IRM-2ی لێنراوه، ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستكراوه به ره‌وانه‌كردنی غاز بۆ ئه‌و كوره ئه‌تۆمییانه.