ئێران لە ڕێگای ژنێکەوە سەرکردەیەکی عەرەبەکانی ئەو وڵاتەی ڕفاندووە
پەیامی کورد ... ئێران لە ڕێگای ژنێکەوە سەرکردەیەکی عەرەبەکانی ئەو وڵاتەی ڕفاندووە
رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە بەکارهێنانی ژنێک، سەرکردەیەکی عەرەبی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیان رفاندووە.
رۆژنامەی (واشنتن پۆست) بڵاوی کردووەتەوە، کە دەزگای هەواڵگریی ئێران بەهۆی ژنێک بەناوی (سابرین س)، حەبیب ئەسیود ناسراو بە حەبیب شەعب، سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ رزگاریی ئەهوازی لە تورکیاوە رفاندووە.
سابرین پەیوندیی سۆزداری لەگەڵ حەبیب شەعب دروست کردووە و ناچاری کردووە لە مانگی 11ـی 2020 لە سویدەوە سەردانی تورکیا بکات و بە گوتەی هەواڵگریی تورکیاش، دوای دوو رۆژ لە گەیشتنی بە تورکیا، رفێندراوە.
دوای دوو رۆژ لە گەیشتنی ئەو سەرکردە ئۆپۆزیسیۆنەی ئێران بە تورکیا، هەواڵگریی ئێرا، حەبیب شەعبی دەستگیر کردووە.
هەروەک رۆژنامە ئەمریکییەکە بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسێکی هەواڵگریی تورکیا رایگەیاندووە، دوای رفاندنی حەبیب شەعب، قاچاغچییەکی ماددە هۆشبەرەکان بە رێککەوتن لەگەڵ هەواڵگریی ئێران، ئەو سەرکردە ئۆپۆزیسیۆنەی بە قاچاغ گواستووەتەوە تاران.