Cîhan
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
پەیامی کورد... ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
مێدیای فه‌رمیی ئێران، له‌سێداره‌دانی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه وه‌ك ڕایانگه‌یاندووه "سیخوڕیی بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان و مۆساد كردووه."
مێدیای فه‌رمیی ئێران (ئێرنا) ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/12/2023، سیخوڕێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل /مۆساد/مان له رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌سێداره دا."
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه "ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان هه‌بووه، له ناویاندا مۆساد، به هاوكاریی خه‌ڵكی تر، زانیاریی كۆ ده‌كرده‌وه و به‌ڵگه‌ی پێشكه‌شی ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كان و له‌ناویاندا مۆساد ده‌كرد."