TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران؛ ساڵی ڕابردوو ١٢٢ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Ocak 2024 17:03



پەیامی کورد... ئێران؛ ساڵی ڕابردوو ١٢٢ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون


بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٢٢ ژن بە دەستی کەسوکارەکانیان لە ئێراندا کوژراون و زۆرینەی تاوانەکانیش لەلایەن هاوژینی ژنەکانەوە بووە.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هەواڵی کوژرانی ژنێکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن براکەیەوە خنکێندراوە، هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، پشتڕاست کراوەتەوە لە شارە جیاجیاکانی ئێران ١٢٢ ژن بەدەستی کەسوکارەکانیان کوژراون و بەشی هەرە زۆری تاوانەکانیش لەلایەن هاوژینی ژنەکانەوە بووە.

ئاماژەش بەوە کراوە، شارەکانی تاران و ئەلبۆرز و ئورمیە زۆرترین حاڵەتی ژن کوشتنی تێدا تۆمار کراوە.

ساڵی ٢٠٢٤یش بە کوژرانی ژنێک لەلایەن براکەیەوە دەستی پێ کرد و لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، برایەک خوشکەکەی خۆی خنکاندووە و پاشان خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بەوەی قوربانییەکەی، کە خوشکی خۆیەتی بە سەرپۆشەکەی سەری خنکاندووە.

Paylas: