پارێزەرەکەی ترامپ: کیم چۆنگ ئون دەپاڕێتەوە تاکو ترامپ ببینێ
پارێزەرەکەی ترامپ: کیم چۆنگ ئون دەپاڕێتەوە تاکو ترامپ ببینێ
دوای بێدەنگیەک لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور، پارێزەرەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ چەند لێدوانێکی توڕەکەری دا لەسەر سەرۆکی کۆریایی باکور کە دەپاڕێتەوە تاوەکو چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ترامپدا ئەنجام بدات.
ڕۆدی جۆلیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسرائیل باسی ئەوەی کرد کە ترامپ چاوپێکەوتنەکەی هەڵسپراد پێش چاند هەفتەیەک بەر لە ئێستا ئەویش لەبەر ئەوەی کە لێپرسراوانی باڵای کۆریایی باکور سوکایەتی و ئیهانەیان لە دارو دەستەی ئیدارەی ترامپ کردبوو.
بەرپرسە کۆرییەکان باسی ئەوەیان کردبوو کە ئەوان شەڕی نەوەی دەکەن و هەڕەشەیان لە جەماعەتی ترامپ کردبوو بە گوێرەی ڕۆژنامەی (ووڵ ستریت جۆرناڵ).
لەسەر ئەو هەڕەشانەش ترامپ بڕیاری دابوو کە چاوپێکەوتنەکە هەڵوەشێنێتەوە و ئەوەش وای لە سەرۆکی کۆریایی باکوور کرد کە لەسەر چۆک بپاڕێتەوە تاوەکو دیدارەکەی لەگەڵ ترامپدا بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ کۆریایی باکوور ئامادەیە دەست بەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت و بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.
دۆناڵد ترامپ بڕیاری دابوو کە چاوپێکەوتنەکە ئەنجام نەدات، بەڵام پاش چەند هەفتەیەک دووبارە ترامپ رازی بوو لەسەر دیدارەکە کە لە 12 ی مانگ لە سەنگافورا ئەنجام دەدرێت.