ئەردۆغان هەڕەشەی تووند لە " پەکەکە " دەکات
سه‌ركۆمارى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى پارتى كرێكارانى كوردستان، له ناو عێراقدا ده‌كات و، ڕایده‌گینێت، له تۆڵه‌ى كوژرانى ٨ سه‌ربازه‌كه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ندیل و شنگال
هەواڵدەریی Haber۷، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی توند کاردانەوەی نیشان دا لە ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبی حەفتەی ڕابردووی پارێزگای کوردنشینی باتمان کە بووە هۆی کوژرانی ٨ سەربازی تورکیا و بریندار بوونی ٥ کەسی دیکە.
ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە کوژران و برینداربوونی ئەو سەربازانە بۆتە هۆی خەمبار بوون و دڵتەنگی، ووتی: لە پێناو خوێنی ئەو شەهیدانە بە بێ چکۆلەترین وەستان، درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین و ناهێڵین خوێنی شەهیدانمان بێ هۆ بڕژێتە سەر زەوی. ئەو هێرشانە دەبنە هۆی بێزاری و ڕەق ئەستوورتر بوونی ئێمە و دەبێ ئەوان لەوبارەیەوە ئاگادار و هۆشیار بن..
شایانی باسە، هەفتەی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە سەر ڕێگای تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زێرەڤانی کوبرای سوپای تورکیا لە نزیکی گوندی ئۆمۆتۆلووی سەر بە ناوچەی حەسەن کەیفی پارێزگای باتمان ٨ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركیا، به ئه‌ندامانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار، كه خۆى سه‌رۆكایه‌تی ده‌گات، گوتی: "ده‌بێ پارتى كرێكارانى كوردستان، باجى كوشتنى سه‌ربازه‌كانمان بده‌ن".
له گوته‌كانیدا بۆ ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى، گوتیشی: "هه‌ر ئه‌و 8 كوژراوه‌مان هه‌یه؟ به په‌كه‌كه ده‌ڵێین، ده‌بێت باجى كوژرانى زیاتر له 800 سه‌ربازمان بده‌ن، ده‌چینه مۆڵگه‌كانیان له قه‌ندیل و شنگال و، له‌ناویان ده‌به‌ین".
هه‌فته‌ى ڕابردوو، 8 سه‌ربازى توركی له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكی چێندراودا له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌رێمی باتمان، كوژران.