TR KU SO
FB X
Cîhan

"ئەردوغان دیکتاتورە" پۆلیسی فەرەنسا پارێزگاری لێدەکات

📅 28 Mayıs 2018 16:29

"ئەردوغان دیکتاتور" ئەمە سەردێری ئەو گۆڤارەیە کە لە پاڵ وێنەیەکی ئەردوغان لە لاپەڕەی یەکەمی گۆڤاری لێ پۆینت بە گەورەیی نووسراوە و بڵاوکرایەوە و لە شەقامێکی شاری ئاڤیگنۆن لە فەرەنسا هەڵواسرا، دواتر لە لایەن چەند گەنجێکی تورک ڕیکلامەکەیان لێکردەوە.

 

گروپێک هاوڵاتی تورک لە شاری ئاڤیگنۆنی فەرەنسا چونە بەردەم ئەو شوێنەی ڕێکلامی گۆڤاری لێ پۆینت هەڵواسیبوو کە لە ژمارەی ئەمجارەیدا لەپاڵ وێنەیەکی ئەردۆغاندا نووسرابوو ‘دیکتاتۆر’ و ئەو گروپە توانییان ڕیکلامەکە لێبکەنەوە، دواتر شارەوانی چەند پۆلیسێکی ڕەوانەی شوێنەکە کردەوە و ڕیکلامەکانیان هەڵواسییەوە.

گۆڤاری لێ پۆینت کە یەکێکە لە پڕخوێنەرترین گۆڤارەکانی فەرەنسا، لە ژمارەی هەفتەی ڕابردوودا وێنەیەکی ئێردۆغانی کردە بەرگی گۆڤارەکە و لەسەری نوسرابوو ‘دیکتاتۆر’ هەروەها لەسەری نوسرابوو ‘ئایا هەتا کوێ؟’

بەپێی هەواڵێکی ئیۆرۆ نیوس، کۆمەڵێک گەنجێک لە شاری ئاڤیگنۆن کاردانەوەیان بەرامبەر هەڵواسینی ڕێکلامی گۆڤاری لێ پۆینت دەربڕی. دوای ئەوەی ئەو گروپە ڕێکلامی گۆڤارەکەیان بەزۆر لابرد، دواتر پۆلیس هاتە شوێنەکە و ڕێکلامەکەیان بە وێنەیەکی ئێردۆغانەوە هەڵواسییەوە.

دووبارە هەڵواسینەوەی ڕێکلامەکە ئەو گروپە تورکە زیاتر توڕە بوون و بەڵام نەیانتوانی ڕیکلامەکە لێبکەنەوە، لە بەرامبەر ئەمەدا فلێکسیکیان بەرز کردەوە و نووسییان ‘هەواڵی درۆ’.

Paylas: