پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی دا
پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی دا
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی و هەفتەی داهاتووش سەرۆک و ئەندامانی دیاری دەکرێن.
نایف شمەری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە، ئەنجوومەنی نوێنەران وادەی دەستنیشانکردنی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکانی دیاری کرد و دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دابەشدەکرێن بەسەر لیژنەکاندا بەپێی پسپۆڕیان.
ڕاشیگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو ناوی لیژنەکان و ئەندامەکانی ڕادەگەیەنرێت، کە بەرزترین ڕێژەی ئەندام لە لیژنەکاندا لە ٢١ ئەندام پێکدێت و نزمترینیشیان ٣ ئەندام لەخۆدەگرێت.
شمەری وتوشەیەتی: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەرۆکی لیژنەکان بەتەمەنترین ئەندامی ناو لیژنەکان سەرۆکایەتی دەکات دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەنگ لەسەر سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دەدرێت.