پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات
پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، کە بڕیارە سبەینێ بەرێوەبچێت و مەبەستی کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی ڕۆژێکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سەرجەم سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان دەکات، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی کۆبوونەوە بن.
مەبەستی دانیشتنەکەش دیاریکردنی ڕۆژێک دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
ئەو بانگهێشتنامەیەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ڕۆژێک دێت لە داوای چێوەی هەماهەنگی، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەم هەفتەیەدا.