TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە حكومەت لەدواخستنی نەناردنی پرۆژە یاسایی بودجە

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Şubat 2023 20:06

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە حكومەت لەدواخستنی نەناردنی پرۆژە یاسایی بودجە

لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەداتە حكومەت لەدواخستنی نەناردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2023 بۆ پەرلەمان وداواش دەكات كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان پەرلەمان وحكومەت بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەبچێت.

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەداتە محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی نەناردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بۆ پەرلەمان وداوای ئەنجامدانی دانیشتێكی هاوبەش وبەپەلە بۆ ئەو مەبەستە دەكەن بەئامادەبوونی وەزیری دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پرۆژەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: دواكەوتنی بودجە دەبێتە هۆی راگرتنی زیاتری ئەو پرۆژانەی كەتائێستا دەستیان پێنەكراوە وتایبەتن بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوە.

Paylas: