TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلمانی ئەورووپا پرۆژەیاسایەکی بە مەبەستی رێگری کردن لە پرووپاگەندە بۆ تیرۆر پەسەند کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Mayıs 2021 13:09

پەیامی کورد … پەرلمانی ئەورووپا پرۆژەیاسایەکی بە مەبەستی رێگری کردن لە پرووپاگەندە بۆ تیرۆر پەسەند کرد

 

بەپێی پڕۆژەیاساکە هەر بابەتێک بۆ پشتگیریکردن و پرۆپاگەندەکردن بۆ تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەسڕدرێتەوە یاخود رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەکرێت.

 

ئەم یاسایەش لە هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پەیڕەو دەکرێت.

 

هەر بەپیی پڕۆژەیاساکە ئەگەر هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت بە سڕینەوە یان رێگریکردن لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە، سزا دەدرێن، بەڵام هەندێک بابەتی تایبەت بە بواری پەروەردە، هونەر، رۆژنامەوانی و توێژینەوە رێگە بە بڵاوکردنەوەیان دەدرێت.

 

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە دوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی ناو وڵاتانی ئەورووپا، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی توندڕەوی، هاندانی توندوتیژی و دۆزینەوەی ئەندامی نوێ لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا ئەم پڕۆژەیاسایەی ئامادە کرد و لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەسەر پڕۆژەیاساکە گەیشتنە رێککەوتن.

Paylas: