ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی گەورە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات
ئەرتەشی ئیسرائیل لە مانۆڕ و نەمایشێکی گەورەدا خۆی بۆ هێرشێکی گەورە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات .
دوێنێ چوارشەممە ٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١ تایمز ی ئیسرائیل ی لە ڕاپۆرتێکدا و لە زاری کەناڵی تەلەفزیۆنی کان ی ئەم ووڵاتەدا هەواڵی لە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و نەمایشێکی گەورە لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بڵاو کردەوە وکە نە ئامانجی ئامادەکاری بۆ هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدرێت .
لەم مانۆڕ و نەمایشە هاوشێوەسازییە دا دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و بۆمب هاوێژی ئیسرائیلی لە جۆرەکانی F-15، F-35، F-16 ، فڕۆکەگەلی سیخوڕی گۆڵف ستریم ی G550 ئامادەیی یان هەبوو .
بە ووتەی تایمز ی ئیسرائیل ی ، هەرچەندە بەرپرسانی ئیسرائیلی بە دووبارە کردنەوەی ناوگەلی ئارەزوومەندانەی دەوڵەتی " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەڵێن کە "ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەهێزتر و پتەوتر و درێژخایەنتر لەگەڵ ئێران پاڵپشتی دەکەن ، بەڵام لە هەمان کاتدا خەریکی فەراهەم کردنی ئامادەکارییەکانن بۆ هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمی و چەکی یەکانی ئێرانن لە ژێر ناوی " پیلانی جێگرەوە " دا .