ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە لە ماوەی 125 ساڵی رابردودا
پەیامی کورد... ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە لە ماوەی 125 ساڵی رابردودا
زانایان جەخت لەوە دەكەتەوە، ساڵی 2023 كەرمترین ساڵ بووە لە ماوەی 125 ساڵی رابردوودا، هەروەها مانگی 10ی هەمان ساڵ گەرمترین مانگی 10 بووە لە هەمان ماوەدا.
خزمەتگوزاری "كۆپەرنیكۆس بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا C3Sی سەربە یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردۆتەوە : مانگی رابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە لە بەرزی پلەكانی گەرما بەشێوەیەك لە ماوەی 125 ساڵی رابردوودا هیچ مانگێكی 10 تۆماری نەكردووە.
لەمبارەیەوە : سامانسا بیرجیس جێگری بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەكە وتویەتی، پلەكانی گەرما لە مانگی رابردوو زۆر بەرزبوون، بە رێژەی 0.4 پلە ژمارەی پێوانەیی شكاندووە ئەوەش زۆر گەورەیە.
بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەهۆی دەردانی غازەكانەوەیە لە ئەنجامی چالاكی مرۆڤ، ئەوەش سەرەڕای دەركەوتنی كەشوهەوای "نینیۆ" لەمساڵدا كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەسەر رووی رۆژهەڵاتی زەریانی ئارام.
هەروەها زانایان دەڵێن، مانگی 10ی ئەمساڵ لەچاو هەمان مانگی ساڵی 1850 پلەی گەرما بە رێژەی 1.7 پلە بەرزتر بووە، بۆیە ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بووە تۆمار كرابێت.