سەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەکات ئاو و خۆراك ڕەوانەى هاووڵاتیانى غەززە بکات
پەیامی کورد... سەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەکات ئاو و خۆراك ڕەوانەى هاووڵاتیانى غەززە بکات
رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا داوا لە حكومەتی عێراق كرد، ئاو و خۆراك و پێداویستی بۆ هاوڵاتیانی غەززە رەوانە بكات و راشیگەیاند، "ئەمریكا و پاشكۆكانی دژایەتی گەلی فەڵەستین دەكەن و لەئێستاشدا ستەمێكی گەورە لە خەڵكی غەززە دەكرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10-10-2023 موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر، له حه‌نانه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌ڵه‌ستین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێرشیكرده سه‌ر به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و رایگه‌یاند،"ماڵی زایۆنیسته‌كان له ماڵی جاڵجاڵۆكه لاوازتره و ئه‌و جیهاده‌ی دژی ئیسرائیل شانازی و شه‌ره‌فه".
ئاماژەی بەوەشدا،"ده‌بێت هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه و ئێران خۆراك و ئاو بگه‌یه‌ننه غه‌ززه و جیهاد بكه‌ن بۆ شكاندنی تیرۆریسته‌كه و گه‌مارۆدانی به‌سه‌ریدا، گه‌یاندنی ئاویش له ڕێگه‌ی خاكی میسر یان سوریاوه ده‌بێت، له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ده‌بێت عێراق ئاو و خۆراك بگه‌یه‌نێته غه‌ززه".
ئەوەشی خستەڕوو،"وڵاتانی جیهانی سێیه‌م ده‌ستیان كرد به ڕوخانی زلهێزه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقا ڕویدا، ئه‌وه‌ی ئێستاش له غه‌ززه رووده‌دات سته‌می گه‌وره‌یه و پێویسته كۆتایی پێبهێندرێت".
ڕاشیگەیاند،"سڵاوی خودا له موجاهیده‌كانی فه‌ڵه‌ستین و خه‌باتكارانی خۆڕاگری له حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ی جیهاد و كه‌تائیبی عیزه‌دیت ئه‌لقه‌سام، ئه‌و خۆڕاگرییه سته‌می قه‌واره‌ی زایۆنی ڕیسوا كرد و غروره‌كه‌ی شكاند و لاوازی و ملكه‌چبونی له ڕوخساریدا نیشاندا له پێشڕه‌وی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان".
".