TR KU SO
FB X
Cîhan

ساڵی ٢٠٢١ خوێناویترین ساڵ بووە لە مێژووی ئەمریکادا

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Nisan 2022 16:55

پەیامی کورد... ساڵی ٢٠٢١ خوێناویترین ساڵ بووە لە مێژووی ئەمریکادا

تۆڕی نیووز نەیشن ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ٢٠٢١ خوێناویترین ساڵ بووە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، جەختیش دەکاتەوە هۆکاری سەرەکی بۆ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

لەمبارەیەوە تۆڕی نیووز نەیشن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە: ساڵی ٢٠٢١ خوێناویترین ساڵ بووە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، بەگشتی ئاستی تاوانەکان بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ بەرزبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕووداوە تاوانکارییەکان کە لەڕێگەی چەکەوە ئەنجامدراون بە ڕێژەی ٣٥٪ بەرزبوونەتەوە، بە شێوەیەک لەنێوان ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ (١٩٣٨٣)، نۆزدە هەزار و سێسەد و هەشتا و سێ کەس، کوژراون.

لای خۆیەوە چاوندرا کیلان لۆریس، مامۆستای یاسا لە زانکۆی تەکساسی باشوور، ڕایگەیاندوە، لەگەڵ دورستبونی ناجێگری دارایی و بەرزبوونەوەی ئاستی کڕینی چەک و تەقەمەنی، ئاستی توندوتیژی و ڕەگەزپەرستیش زیاد دەکات.

ئەوەش هاتووە: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فشارێکی نوێ دروست بوو کە ئاستی تاوانەکانی بەرزتر کردەوە.

Paylas: