سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بەریتانیا سەبارەت بە هەڕەشەی واکسەنی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی
پەیامی کورد ... سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بەریتانیا سەبارەت بە هەڕەشەی واکسەنی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی .
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بەریتانیا سەبارەت بە هەڕەشەی واکسەنی کۆرۆنا لەلایەن ئێران و چەند وولاتێکی دیکەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی
بە پێی ڕاپۆرتێک کێن مەک کالۆم ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بەریتانیا بەناوبانگ بە MI5 ڕایگەیاند ووڵاتانێکی زۆر لەوانەش ئێران ، ڕووسیا و چین بە دوای دزینی زانیاری پەیوەندیدار بە واکسەنی کۆرۆنان کە کۆمپانیای ئاسترازێنکا لەگەڵ هاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆرد خەریکی پەرەپێدانی ئەوانن .
مەل کالۆم ووتی : ئێستا بەرهەم هێنانی واکەسنێک بۆ کۆرۆنا بووەتە پێشبڕکێیەکی گەورە بۆ هەموو جیهان و لەم نێوانەدا ئەکتەرگەلێکی نێودەوڵەتی یەکی زۆر هەیە کە حەز دەکەن دوو کار بۆ بەهرەمەندی لەم دۆخە ئەنجام بدەن . یەکەم زانیاری پەیوەندیدار بەم واکسەنە بدزن و دووهەمیان لە نێوان لێکۆڵینەوەکاندا بۆ گەیشتن بەم واکسەنە گرینگە کێشە درووست بکەن . ئێستا ئێمە زانیاریگەلێکمان هەیە کە نیشان دەدەن چەندین ئەکتەری جیهانی لەوانەش ئێران ، ڕووسیا و چین بە دوای شتێکی لەم شێوەین .
مەک کالۆم هەروەها ووتی لە مانگی جووڵای ، هاک کەرگەلی ڕووسی بە دوای دزینی زانیاری پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی واکسەنی کۆرۆنا بوونە . ئەو هەروەها چینی یەکانی وەکوو کەسانێک کە بەردەوام بە دوای دزینی زانیاری و ئەو شتە مەعنەوییانەی ووڵاتانی دیکەن ناساند و دەربارەی ئەوانیش هۆشداری بە ووڵاتانی ئەورووپایی دا . ئەو ووتی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بەریتانیا جارێک هێرشەکانی چینی یەکانی بۆ سەر ئەورووپاییەکان هەلوەشاندووەتەوە .