Cîhan
سەرۆککۆماری فەڕەنسا جارێکی دیکە سەردانی بەیرووت دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری فەڕەنسا جارێکی دیکە سەردانی بەیرووت دەکات
سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە نیازە جاریکی دیکە سەردانی لۆبنان بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن کە چەند ڕۆژ دوای تەقینەوە مەەرگبارەکەی بەندەری بەیرووت سەفەری ئەم شارەی کردبوو هەفتەی داهاتوو ش بەنیازە سەفەری ئەم شارە بکاتەوە . ماکرۆن بە نیازە بۆ فشار خستنە سەر سیاسەتمادارنی لۆبنانی سەفەری ئەم وولاتە بکات . دەوڵەتی فەڕەنسا فشار دەخاتە سەر لۆبنان تاکوو دەوڵەتی ئەم ووڵاتە خێرا تەشکیل بکرێت و چاکسازییەکانی ژێر بیروڕای فەڕەنسا ش لەم ووڵاتەجێبەجێ بکرێت .
بەرپرسێکی دەوڵەتی فەڕەنساهەروەها ڕایگەیاندووە کە ماکرۆن ڕادەست نابێت و هەروەها پێداگر دەبێت لە سەر چاکسازییەکان لە لۆبنان و فشارگەلی پێویست بۆ ئەنجامی ئەم چاکسازییانە لە بەرچاو گیراون .