TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی ئۆکراینا بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیای بەسەر کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Nisan 2023 23:11

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیای بەسەر کردەوە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی یەکە سەربازییەکانی لە ئاڤدیڤکا لە هەرێمی دۆنێتسک کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا کۆبووەوە و دۆخی جەنگ و پێداویستییەکانی سوپایان تاوتوێکرد.

بەهەمان شێوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیاش بەسەردانێکی لەناکاو یەکە سەربازییەکانی رووسیای لە ناوچەی خیرسۆنی باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەیدا سەرۆکی ئۆکرانیا خەڵاتی فەرماندە و سەربازەکانی کرد و رایگەیاند، داهاتووی ئۆکرانیا لە نێو دەستی ئەو سەربازانەدایە.

زێلێنسکی هەروەها گوتی: "زۆر خۆشحاڵ، کە ئێوە دەبینم و تەوقە لەگەڵ ئەو دەستە بەهێزانەدا دەکەم و دەزانم داهاتووی ئۆکرانیا لە نێو ئەم دەستانەدایە".

گوتیشی: "شانازی دەکەم کە ئۆکرانیا ئەم جۆرە کەسە بەهێزانەی هەیە، سوپاستان دەکەم، خۆڕاگربن و سەلامەتبن، داهاتووی ئێمە پەیوەستە بە ئێوە."

Paylas: